رادیۆی ده‌نگ
له‌میانه‌ى گفتوگۆیه‌كى كراوه‌دا به‌رپرسان و هاوڵاتیان، سه‌باره‌ت به كێشه‌كانى په‌یوه‌ست به بوارى هاتوچۆ له سنوره‌كه‌دا قسه‌ده‌كه‌ن.
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (دوشه‌مه 28/9/2026)، یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیانى سه‌ر به رادیۆی ده‌نگ، له‌میانه‌ى پرۆژه‌یه‌كى رادیۆكه‌دا به پاڵپشتی رێكخراوى NED، هه‌ستا به ئه‌نجامدانى گفتوگۆیه‌كى كراوه له‌نێوان به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هاتوچۆی گه‌رمیان و دو ئه‌فسه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له چالاكوانان و مامۆستایان و رۆژنامه‌وان و فه‌رمانبه‌ران.
له سه‌ره‌تاى گفتوگۆكه‌دا كه له هۆڵی ناوه‌ندى كولتوریی ئاران له‌كه‌لار به‌ڕێوه‌چو، شۆڕش عه‌لی- به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هاتوچۆی گه‌رمیان، تیشكیخسته سه‌ر پلانى كارى خۆیان له بوارى هاتوچۆ، ئاماژه‌ى به‌و به‌رنامانه كرد كه خستویانه‌ته‌گه‌ڕ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى به‌نیازن ئه‌نجامى بده‌ن. هاوكات باسی له‌و ئاله‌نگارییانه‌ش كرد كه روبه‌ڕوی كاره‌كانیان ده‌بێته‌وه.
پاشان به‌شداران له‌لای خۆیانه‌وه، هه‌ریه‌كه‌یان باری سه‌رنج و تێبینی و ره‌خنه و پێشنیازه‌كانیان خسته‌ڕو. له‌و روه‌وه ئاماژه‌یان به دیارترین ئه‌و گرفتانه‌كرد كه له بوارى هاتوچۆدا هه‌یه و هاوكات هه‌ندێك پێشنیازیان بۆ چاره‌سه‌ركردنیان خسته‌ڕو.
دواتر له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رى هاتوچۆی گه‌رمیان و هه‌ردو ئه‌فسه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه: سامان عه‌لی و كارزان مه‌جیدـه‌وه، وه‌ڵامى پرسیار و سه‌رنج و ره‌خنه‌كان درایه‌وه و گفتوگیه‌كى به‌رهه‌مدار به‌ڕێوه‌چو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەهۆی ساختەکردنی بەنزینەوە لەکەلار ٢ کەس سزادران
-
-
هەواڵبەهۆی پێنەدانی قیستەوە کارەبا لەژمارەیەک ماڵی پرۆژەی مامۆستایان دەبڕدرێت
-
-
هەواڵدروستکردنی ماستەرپلانی کەلار لەسەر بڕیارێکی وەزیر ماوە
-
-
هەواڵبڕیاری کردنەوەی زانکۆی خانەقین دەخرێتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم
-
-
هەواڵبیرۆکەی کردنی کۆلێجەکانی خانەقین بە زانکۆیەکی سەربەخۆ پەسەندکرا
-