گۆران عەلی*
گواستنه‌وه‌ى هه‌واڵ و روداو رۆڵێكی گرنگی هه‌یه له به ئاگاهێنانه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه، له هه‌مان كاتدا - به هۆكار بێت یاخود به نه‌زانین- زۆرجار ده‌بێته هۆكاری ئاسایی بونی تاوان له‌لاى تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ و وه‌كو به‌شێكی سروشتى و ئاسایی رۆژانه وێنای ده‌كات.
كۆمه‌ڵی هه‌ڵسوكه‌وتی راگه‌یاندن واده‌كات تاوان ئاسایی ببینرێت، له‌وانه:
١. زۆر باسكردن و گواستنه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كانی تاوان به تایبه‌ت كوشتن، وا ده‌كات له بابه‌ته هه‌واڵیه‌كه له بابه‌تێكی شۆك ئامێزه‌وه بكاته هه‌واڵێكی رۆتینی رۆژانه و بینه‌ر و بیسه‌ر هه‌ستى راچه‌ڵكین له ده‌ست بده‌ن.
٢. به‌كارهێنانی زاراوه و وشه‌ى سوكتر له وشه یاساییه ره‌سه‌نه‌كه بۆ تاوان، له‌نمونه‌ى (كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تی و كێشه‌ى تاكه كه‌سیی) له بری وشه‌ى (كوشتنى به ئه‌نقه‌ست) و (رێوشوێنی ئه‌منی) له بری (تاوانی سیاسی) و… هتد، ئه‌مه‌ش واده‌كات له قه‌باره و درنده‌یی تاوانه‌كه كه‌مبكاته‌وه ببێته شتێكی ئاسایی ڕۆژانه.
٣. باسكردن و گواستنه‌وه‌ى هه‌واڵی جه‌رگبری تاوانی كوشتن له گه‌ڵ هه‌واڵی ئاسایی رۆژانه، هه‌ندێكجار راسته‌وخۆ دوای هه‌واڵی كوشتنه‌كه هه‌واڵی هونه‌رى دێت، ئه‌مه‌ش واده‌كات كوشتن وه‌كو ته‌نها هه‌واڵێكی ساده بێت.
٤. پێدان و هێنانه‌وه‌ى پاساو بۆ كوشتن، كاتێك باس له هۆكاره‌كانی پشت كوشتنه‌كه ده‌كرێت، له‌نمونه‌ى ئه‌وه‌ى بۆیه (پیاوه‌كه هه‌ستاوه به كوشتنى ژنه‌كه‌ى چونكه زۆر هه‌وڵیداوه نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵی هاوسه‌رى!) و ده‌یان نممونه‌ى تر‌ى "بێ‌مانا" كه وه‌كو هۆكارى لۆژیكی پێشانی بینه‌ر ده‌درێت وه‌كو پاساو بۆ كوشتن و تاوان.
٥. به‌كارهێنانی تاوان به تایبه‌ت كوشتن، وه‌كو كه‌ره‌سته‌یه‌كی راگه‌یاندن بۆ كۆكردنه‌وه‌ى بینه‌ر، ئه‌مه‌ش واده‌كات بابه‌ته‌كه له بابه‌تێكی مرۆیی بكات به كه‌ره‌سته‌یه‌كی ته‌رفیهی.
هه‌مو ئه‌مانه‌ش واده‌كات تاوان ئاسایی بێت و كوشتنى چه‌ندین كه‌س له یه‌ك ساتدا ته‌نها وه‌كو هه‌واڵێكی ساده ببینرێت و رۆژانه‌ش خراپتر ده‌بێت.
* دادوەری دادگای باری کەسێتی کەلار
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپێدانى مۆڵه‌ت به پرۆژه‌ى نیشته‌جێبون له گه‌رمیان راگیراوه
-
-
هەواڵپێشنوێژ و ئیمامی ١٨٨ مزگەوتی گەرمیان خۆبەخشن
-
-
هەواڵلە کەلار نزیکەی ٥ ملیار دیناری پارەی کرێی بینا لای بازرگانەکانە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی راوکردنی ماسی بە ژەهر ٦ کەس لە گەرمیان دەستگیر کران
-
-
هەواڵدوای ٣ ساڵ هێشتا وادەی دەستپێکردنی ١٥٠٠ یەکە بۆ کەمدەرامەتانی گەرمیان نادیارە
-