بەڕێوبەری بەشی گرتن و گـواسـتنەوەی گەرمـیان راگیرا
هەواڵ
01:34PM - 2026-08-10 , بینین : 1,898


رادیۆی دەنگ

کەمێک پێش ئێستا بەڕێوبەری بەشی گرتن و گواستنەوەی گەرمیان بە فەرمانی دادوەر راگیرا.

بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ کەمێک پێش ئێستا عەمید رێبوار عەباس، بەڕێوبەری بەشی گرتن و گواسنەوەی گەرمیان بەفەرمانی دادوەری دادگای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لەسەر چەند دۆسییەکی پێشوتری راگیراوە.

بەپێی زانیارییەکان، راگرتنەکەی بەتۆمەتی 'ئیهمالی'ـو بەپێی ماددەی ۳۷ لە یاسای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بوە.