رادیۆی دەنگ
دوای ئەوەی زنجیرەیەک روداوی کوشتن لە گەرمیان رویاندا، تۆمەتبارانی ۲ روداویان تاوەکو ئێستا دەستگیر نەکراون.
روداوی یەکەمیان بەرواری ۲۲ـی ۷ـی ۲۰۲٦ بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند کە هاوڵاتی 'توانا وەلی بابا عەلی' لەدایکبوی ۲۰۰٥ دانیشتوی گوندی کۆکس ونبوە و دیارنەماوە، پاش ۷ رۆژ لە دیارنەمانی رۆژی ۲۹ـی مانگ تەرمەکەی لەنێو زۆنکاوێکی گوندەکە دۆزرایەوە.
روداوی دوەمیان رۆژی ۱ـی ٨ـی ۲۰۲٦ لەنێو بازاڕی شاری کەلار گەنجێک دەسترێژی گولە لە هاوڵاتییەک بەناوی سەڵاح محەمەدـی تەمەن ٥۱ ساڵان دەکات و گیان لەدەستدەدات، هەر بەهۆی روداوەکەشەوە هاوڵاتییەکی دیکە فیشەک بەر قاچی دەکەوێت و بریندار دەبێت.
بەپێی بەدواداچونێکی رادیۆی دەنگ تاوەکو ئێستا تۆمەتباری سەرەکی روداوەکان دەستگیر نەکراون.
عەقید سۆران محەمەد غەریب، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بۆ رادیۆی دەنگ وتی: بۆ روداوی یەکەمیان خانەوادەی ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە سکاڵای لەسەر ژمارەیەک لە ئەندامانی خانەوادەی بەرامبەر کردوە.
وتیشی: تاوەکو ئێستا جگە لە راگیرانی کەسێک کە ئەفسەری پۆلیسە، ئەویش خۆی داوە بەدەستەوە، کەسەکانی دیکە دەستگیر نەکراون.
لەبارەی روداوی دوەمەوە، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان دەڵێت: خانەوادەی ئەو کەسەی بەفیشەک گیانی لەدەستداوە، سکاڵایان لە چەند ئەندامێکی خانەوادەی بەرامبەر کردوە و دەسگیر کراون.
وتیشی: تۆمەتباری سەرەکی روداوەکە هەڵهاتوە و تاوەکو ئێستا دەستگیر نەکراوە.
بەپێی وتەی عەقید سۆران حەمە غەریب، پۆلیسی گەرمیان لە هەوڵی تەواو دایە بۆ دۆزینەوەی تەواوی تۆمەتباران و جێبەجێکردن و چەسپاندنی یاسا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبڕیارێکی حکومەت نیگەرانی خاوەن بڕوانامە باڵاکانی لێدەکەوێتەوە
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان: لە ٦ مانگدا مۆڵەت بە ١٢ پرۆژەی پیشەسازیی دراوە
-
-
هەواڵدابەشکردنی زەویی ١٨٠ مەتری لە کفری هەڵوەشایەوە
-
-
هەواڵبانزینی ۷٥۰ دیناریی؛ چالاکوانان دەڵێن جیاوازیی لەنێوان کەلار و کفریدا دەکرێت
-
-
هەواڵناحییهكانى گهرمیان كێشهى هێڵى گواستنهوهى گشتییان ههیه
-