رادیۆی دەنگ
تاوەکو ئێستا بەفەرمی هیچ سەرۆکێکی نوێ بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی قەزای رزگاریی دیاری نەکراوە، ئەمەش دوای ئەوە دێت سەرۆکی پێشوتری شارەوانی رزگاریی بو بە بەڕێوبەری گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان.
رۆژی ۱۳ـی ۷ـی ۲۰۲٦ ئەرسەلان ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی قەزای رزگاریی لەجێگەی بەرزان کەریم، بەڕێوبەری گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان دەستبکاربو، هەر لەدوای ئەو بەروارەوە هیچ کەسێک بەفەرمی دانەنراوە بۆ پۆستی سەرۆکایەتی شارەوانی رزگاریی.
ئەرسەلان ئەحمەد، بەڕێوبەری گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان بۆ رایۆی دەنگ وتی: لەدوای دەستبەکاربونمەوە لەپۆستی بەڕێوبەری گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان، هیچ کەسێک وەکو سەرۆکی شارەوانی رزگاریی دیاری نەکراوە.
وتیشی: لەدوای رۆشتنم، فەرمانبەرێکی شارەوانی رزگاریی کارەکان بەڕێوەدەبات بەناوی 'سەڵاح داود' ئەمەش تاوەکو کەسێک بڕیاری لەسەر دەدرێت.
دەشڵێت: جگە لەوەش وەزیری شارەوانییەکان مۆڵەت بو، بۆیە کە هاتەوە ئەو کات ناوێک پێشنیار دەکەین بۆ ئەوەی سەرۆکی نوێی شارەوانی قەزاکە دابنێین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەری بەشی گرتن و گـواسـتنەوەی گەرمـیان راگیرا
-
-
هەواڵتۆمەتبارانی ۲ روداوی کوشتن لە کەلار دەستگیر نەکراون
-
-
هەواڵبڕیارێکی حکومەت نیگەرانی خاوەن بڕوانامە باڵاکانی لێدەکەوێتەوە
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان: لە ٦ مانگدا مۆڵەت بە ١٢ پرۆژەی پیشەسازیی دراوە
-
-
هەواڵدابەشکردنی زەویی ١٨٠ مەتری لە کفری هەڵوەشایەوە
-