رادیۆی دەنگ
بەڕێوبەری گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان ئاشکرای دەکات لەماوەی ٦ مانگی ئەمساڵدا رەزامەندی ١٢ پرۆژەی پیشەسازیی گەڕاوەتەوە و مۆڵەتیان بۆ دەرچوە.
هونەر مەحمود، بەڕێوبەری گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ دەڵێت: لە ماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا ١٢ پرۆژەی پیشەسازی مۆڵەتی فەرمیان بۆ گەڕاوەتەوە و دەستبەکاربون.
وتیشی: ئەوەی ماوەتەوە نزیکەی ٣٠ مۆڵەتی دیکەیە و لە رێکاری وەرگرتنی رەزامەندین، کە چاوەڕوان دەکرێت تاوەکو کۆتایی ساڵ ئەو پرۆژانەش یەکلاببنەوە.
هێمای بۆ ئەوەشکرد: وەک وەبەرهێنان ئامانجمانە مۆڵەتی زیاتر بدەین بە پرۆژە پیشەسازییەکان، چونکە هۆکارێکە بۆ بردنە پێشەوەی ناوچەکە لە روی پیشەسازییەوە، هەر بەوهۆیشەوە پاڵپشتی وەبەرهێنەرەکانین بۆ ئەو مەبەستە.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە پرۆژەکانی وەبەرهێنان لەگەرمیان بە زۆریی خۆیان لە پرۆژەی نیشتەجێبوندا دەبینییەوە، بەشێوەیەک سەروی ٣٥ پرۆژە لە سنورەکەدا مۆڵەتیان پێدراوە یاخود دەستبەکاربون.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدابەشکردنی زەویی ١٨٠ مەتری لە کفری هەڵوەشایەوە
-
-
هەواڵبانزینی ۷٥۰ دیناریی؛ چالاکوانان دەڵێن جیاوازیی لەنێوان کەلار و کفریدا دەکرێت
-
-
هەواڵناحییهكانى گهرمیان كێشهى هێڵى گواستنهوهى گشتییان ههیه
-
-
هەواڵبەنداوێکی گەرمیان ٣٪ـی کارەکانی ماوە و تەواوناکرێت
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-