دادوه‌ر: گۆران عەلی*
وه‌كو رونه پارچە زه‌ویه‌ك درا یاخود ده‌درێت به فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان. لەم پرۆسەیەدا كه خاڵبه‌ندیی كرا بۆ وه‌رگرتنى پارچه زه‌وییەکە، تیایدا خاڵی پیاو و ژن و مناڵ كۆكرانه‌وه، پاشان ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ى چه‌ند بو فه‌رمانی پێده‌ركرا.
فه‌رمانی وه‌رگرتنه‌كه‌ش به ناوی خاوه‌نی زۆرترین خاڵەوە دره‌چو و ئه‌وى تر جارێكی تر ناتوانێت پارچه زه‌وى وه‌ربگرێت، چونكه وه‌كو خێزان سودمه‌ند بون.
به نمونه: پیاو و ژن هه‌ردو فه‌رمانبه‌ر بون، پیاو خاوه‌نی پازده خاڵ و ژن خاوه‌نی ده خاڵ و چوار خاڵیش بۆ چوار مناڵ، هه‌مو كردی به بیست و نۆ خاڵ. به‌ڵام كۆمه‌ڵێك پرسیار له داهاتودا به‌رۆكی دادگا ده‌گرن، ئه‌وانه‌ش:
- ئه‌گه‌ر ئه‌م دو هاوسه‌ره له یه‌كتر جودابوونه‌وه، واتا ته‌ڵاق كه‌وته نێوانیانەوە، مناڵه‌كان بۆ كام له‌م دو هاوسه‌ره ده‌ژمێردرێت؟
- ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه زه‌ویه‌كه‌ى فرۆشت و پاشان ئه‌م هاوسه‌رانه له یه‌كتر جیابونه‌وه، ئەوا چی؟
ئه‌م پرسیارانه و ده‌یان پرسیاری تر، دوای دروستبونی كێشه له نێوان هه‌ردو فه‌رمانبه‌رى هاوسه‌ر، رودەکەنە دادگا. بۆیه ده‌پرسین: ئایا ده‌كرێت ئێستا رێگری لە هەر کێشەیەک بکرێت کە دەشێت لە داهاتودا روبدات؟
به بۆچونی ئێمه به‌ڵێ ده‌كرێت تاڕاده‌یه‌كی باش رێگری بكرێت له‌م كێشه‌یە.
پێشتر له ساڵی 2024 پێشنیارێكی یاساییم خسته‌ڕو بۆ ئه‌م پرسه، ئێستاش هه‌مان پێشنیار به چاره‌سه‌ر ده‌زانم و چاره‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌شه، ئه‌ویش ئەوەیە کە پارچه زه‌وى دراو به فه‌رمانبه‌ر و مامۆستا، ئه‌گه‌ر خاڵی هه‌ردولا، واتا ژن و مێرد ئه‌ژمار كرابو، ئه‌وه بكرێت به ناوی هه‌ردوکیان هه‌ریه‌ك و به قه‌د ژماره‌ى خاڵه‌كانی.
ئه‌م هەنگاوەش پاڵپشتى یاسایی هه‌یه له یاسای شارستانی كه ده‌كرێت چه‌ند كه‌سێك له موڵكێك هاوبه‌ش بن و زۆریش ئاساییه، چونكه هه‌ریه‌ك له ژن و پیاو ئه‌ستۆی داراییان سه‌ربه‌خۆیه، چى له‌ڕوی یاسا یاخود شەریعەتی ئاینی پیرۆزی ئیسلام.
ئه‌گه‌ر نمونه‌کەی سه‌ره‌وه وه‌ربگرین، موڵكه‌كه ده‌كرێت به بیست و پێنج پشك، پازده پشك بۆ پیاو و ده پشك بۆ ژن، هه‌روه‌ها ده‌كرێت خاڵی مناڵه‌كانیش وه‌كو یه‌ك دابه‌ش بكرێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش نه‌كرا، گریمان پارچه زه‌ویەکە به ناو خاوه‌نی زۆرترین خاڵ تۆمار كرا و دواتر جیابونه‌وه له نێوان ئه‌و دو فه‌رمانبه‌ره رویدا. ئه‌وا ئه‌وى تر ده‌توانێت داوا تۆمار بكات و داوای به‌شی خۆی بكات له نرخی زه‌ویەکە، ئەمەش پاش خه‌مڵاندنی له‌ڕێگای دادگا به پشت به‌ستن به شاره‌زای بواری خانوبه‌ره. واتا نرخی خه‌مڵێنراو دابه‌شی ژماره‌ى خاڵه‌كان ده‌كرێت و به‌شی هه‌ریه‌ك رونده‌بێتەوە.
ئه‌مه‌ى كه باسكرا، ره‌نگه بۆ هه‌ندێك کەس نامۆ و تەنانەت سه‌یریش بێت، به‌ڵام بڕوای ته‌واوم هه‌یه به قه‌د ئه‌و ژماره زۆره‌ى زه‌وى دابەشکرا، كێشه روده‌كه‌نه دادگاكان، بۆیه ده‌كرێت لانیكه‌م لەئێستاوە رێگری بكرێت له‌و رێژە زۆره‌ى كێشه کە دەکرێت دروست ببێت.
* دادوەری دادگای باری کەسێتی کەلار
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلیژنەیەک بۆ کێشەی دەرمانخانەکانی گەرمیان پێکدێت
-
-
وتاردەوامکردن لە پشوی هاوینە؛ غەدرێکی ئاشکرا لە مامۆستا
-
-
هەواڵفەرمانبەرانی ناحییەکانی گەرمیان لەکوێ زەوی وەردەگرن؟
-
-
هەواڵ
-
-
هەواڵ"شێ" گەرماکەی گەرمیانی بەتینتر کردوە
-