دوای ئەوەی بەهۆی خراپی دۆخی موچەوە دەوام لە فەرمانگەکانی گەرمیان کرابو بە نۆرە و "تەناوب"، ئیدارەی گەرمیانیش دەڵێت: داوامانکردوە دەوام ئاسایی بکرێتەوە و فەرمانبەران پابەندی دەوام بن.
فەرمانبەرانی یەکە ئیدارییەکان لەگەڵ سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی دەوامکردنیان کرد بەشێوەی نۆرە "تەناوب"، هاوکات رۆژانی پێنجشەمانیش لە زۆرینەی فەرمانگەکان کرابو بە ئۆف، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، بۆ ماوەی هەفتەیەکە دەوام کراوە بە ٥ رۆژ لە هەفتەکەدا.
چۆمان ئەحمەد، بەرپرسی بەشی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی ئیدارەی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ سەرجەم بەڕێوبەرانی فەرمانگەکانی گەرمیان کۆبونەوەی تایبەتی ئەنجامدا سەبارەت بە کار و چالاکی و پرۆژەکانی فەرمانگەکان، لەگەڵ ئەوەشدا شێوازی دەوامکردنی فەرمانبەران.
دەشڵێت: داوامانکردوە لە سەرجەم یەکە ئیدارییەکان دەوام رێکبخرێتەوە و ئاسایی بکرێتەوە، فەرمانبەران لە چوارچێوەی یاسا و رێنماییەکان پابەندی دەوام بن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-