وەرگرتنی پرۆسەی گەنم لە سایلۆی گەرمیان بەردەوامی هەیە و تاوەکو ئێستا نزیکەی لە ٥ هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە، بەڕێوبەری سایلۆکەش دەڵێت: پرۆسەکە بە خاوی دەڕوات هۆکارەکەشی ئەو سیستەمە ئەلکترۆنیەیە کە بۆ سەرگرتن کاری لەسەر دەکەین.
کاروان رەئوف، بەڕێوبەری سایلۆی کەلار/ گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: پرۆسەی وەرگرتنی گەنم بەردەوامی هەیەو تاوەکو ئەمڕۆ ۱٥ هەزار تۆن گەنمان وەرگرتوە.
باسی لەوەشکرد: پرۆسەکە بە خاوی بەڕێوە دەچێت، هۆکارەکەشی ئەو سیستەمی سەرەگرتنەیە بە ئەلیکترۆنی، چونکە بەشێکی زۆری جوتیاران خوێندەوارییان نیە و سیستەمەکەش نوێیە بۆیان.
جەختی لەوەشکردەوە: رۆژانە تەنها ٥٠ ئۆتۆمبێلمان وەردەگرت، بەڵام داوامان کرد زیاتر بکرێت، ئێستا کراوە بە ٧٠ ئۆتۆمبێل، چونکە ئەگەر بەو خاوییە بڕوات ئەو ماوەی بۆمان دیاریکراوە کە ٣٥ بۆ ٤٥ رۆژە، بەس نەدەبو و فریا نەدەکەوتین ئەو بڕە گەنمەی بۆمان دیارییکراوە وەریبگرین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبانزینی ۷٥۰ دیناریی؛ چالاکوانان دەڵێن جیاوازیی لەنێوان کەلار و کفریدا دەکرێت
-
-
هەواڵناحییهكانى گهرمیان كێشهى هێڵى گواستنهوهى گشتییان ههیه
-
-
هەواڵبەنداوێکی گەرمیان ٣٪ـی کارەکانی ماوە و تەواوناکرێت
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-