رادیۆی دەنگ
دوای ئەوەی ئەمڕۆ گۆڕانکاریی لە ٤ پۆستی ئەمنی گەرمیاندا کرا، ۳ لەو بەڕێوبەرانە تەنسیبکراون بۆ سەر بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان.
هەریەک لە عەمید شوان محەمەد- بەڕێوبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان، عەمید محەمەد عەبدوڵڵا- بەڕێوبەری رەگەزنامە و باری شارستانی گەرمیان و عەمید موفید عەلی- بەڕێوبەری بەرگری شارستانی گەرمیان، لە پۆستەکانیان بەخشران.
بەپێی نوسراوی وەزارەتی ناوخۆ کە فەرمانی ئەو گۆڕانکارییانە لەخۆدەگرێت و ناوەڕۆکەکەی دەست رادیۆی دەنگ کەوتوە، ئەو بەڕێوبەرانە تەنسیبکراون بۆ بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان.
ئێوارەی ئەمڕۆ رادیۆی دەنگ گۆڕانکاریی ٤ پۆستی ئەمنی لە گەرمیان بڵاوکردەوە، بەشێوەیەک عەقید 'شۆڕش عەلی رەشید'، وەک بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لەجێگەی عەمید 'موحسین مەنسور' دانرا. هاوکات عەمید 'موحسین مەنسور'، لە جێگەی عەمید 'موفید محەمەد'، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی گەرمیان دانرا. هەروەها عەمید 'فایەق باوەنوری' وەک بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان لەجێگەی عەمید 'شوان محەمەد' دانرا. هاوکات عەقید 'هێمن مەحمود سەمەن'، وەک بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی رەگەزنامە و باری شارستانی گەرمیان لەجێگەی عەمید 'محەمەد عەبدوڵڵا' دانرا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-