رادیۆی دەنگ
هاوڵاتییەک لەکەلار باس لەوەدەکات براژنی لە نەخۆشخانەیەکی حکومی توشی حاڵەتێکی تەندروستی بوە و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
هەڵمەت عومەر، بە رادیۆی دەنگی وت: براژنم لە هۆڵی نەشتەرگەریی بوە لە نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب بۆ ژنان و مناڵبون لە کەلار بۆ نەشتەرگەریی مناڵبون.
وتیشی: پێش ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە دەرزییەکی تێستی بۆ کراوە و دواتر تەندروستی تێکچوە و رشاوەتەوە، پاشان ئاوساوە و کۆنترۆڵیان پێنەکراوە و دڵی وەستاوە.
باسی لەوەشکرد دواتر براوەتە نەخۆشخانەیەکی ئەهلی کە بەشی چاودێریی چڕی هەیە، پاشان بۆ سلێمانی گوازراوەتەوە، بەڵام سەرەنجام گیانی سپاردوە.
دەربارەی ئەوەی سکاڵایان لەسەر روداوەکە تۆمارکردوە یان نا، هەڵمەت عومەر ئاماژەی بەوەکرد لەسەر بڕیاری خێزان و کەسوکارەکەی بڕیاردراوە سکاڵا تۆمار نەکرێت و بە "قەدەرێکی ئیلاهی" زانراوە.
لایخۆشییەوە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان لەبارەی روداوەکەوە دەڵێت: لیژنەی لێکۆڵینەوە پێکدێنین.
بەڕێوبەرایەتییەکە لە راگەیەنراوێکدا باس لەوەدەکات رۆژی یەکشەمە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەسەر روداوەکە دەستبەکار دەبێت.
دەشڵێت: "پرسی سەلامەتی گیان و ژیانی هاوڵاتیان و نەخۆشان بەلای ئێمەوە ئەولەویەتە و لەو سۆنگەیەوە بەدواداچونی یاسایی و ئسوڵی پێویست دەکەین".
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-