وابڕیابو دوكانى پیشه‌وه‌ره‌كانى قه‌زای رزگاریی بگوازرێنه‌وه بۆ ناوچه‌ى پیشه‌سازى نوێ، به‌ڵام تاوەکو ئێستا نه‌گوازراونه‌ته‌وه، سه‌رۆكى شاره‌وانى قه‌زاكه‌ش ده‌ڵێت: هۆكاره‌كه‌ى ئه‌وه‌یه كۆمپانیا هیچ خزمه‌تگوزارییه‌كى لە پرۆژەکەدا جێبەجێ نه‌كردوه.
ناوچەی پیشەسازیی نوێی رزگاریی، بڕیاربو لەلایەن وەبەرهێنەرێکەوە دروستبکرێت و پاش تەواوکردنی خزمەتگوزارییەکانی، پیشەوەرانی ناوچەی کۆنی پیشەسازیی قەزاکەی بۆ بگوێزرێتەوە کە ژمارەیان ١٠١ پیشەوەرە.
لەوبارەیەوە، ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكى شاره‌وانى رزگارىی، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: تائێستا نه‌مانتوانیوه ئه‌و شوێنكارانه بگوازینه‌وه، هۆكاره‌كه‌یشى ئه‌وه‌یه ئه‌و زه‌وییه‌ى كه دراوه به كۆمپانیا، ده‌بو له‌به‌رامبه‌ردا هه‌مو خزمه‌تگوزارییه‌كانى وه‌ك ئاو و ئاوه‌ڕۆ و رێگاوبانى نێو پرۆژه‌كه ئه‌نجامبدات، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا كۆمپانیا وه‌كپێویست به‌ده‌مه‌وه نه‌هاتوه بۆ ئەو بڕگە خزمەتگوزارییانە.
باسى له‌وه‌شكرد: به‌وهۆیه‌وه ئێمه‌ش ناتوانین ئه‌و پیشەوەرانە بگوازینه‌وه، هەربۆیه له شوێنى خۆیان ماونه‌ته‌وه و سه‌رقاڵى كارى خۆیانن.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: چه‌ند جارێك كۆمپانیاکەمان بانگكردوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، به‌ڵام ئەوان پێیان وتوین كه پاره‌یان له‌به‌رده‌ستدا نیه و وه‌به‌رهێنان وه‌ك پێشتر نیه، بۆیه ناتوانن ئەو بڕگانە جێبەجێ بکەن، له كاتێكدا كه زه‌وى راده‌ستی کۆمپانیاکە كرا، یه‌كێك له مه‌رجه‌كان به‌سه‌ریدا سه‌پێنراوه ئه‌وه‌یه ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه ئه‌نجام بدات.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-