بەشێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبون لە گەرمیان تەواوبون، بەڵام کارەباکانیان لەلایەن حکومەتەوە وەرنەگیراوەتەوە، کارەبای گەرمیانیش دەڵێت: وەرگرتنی سەرەتاییان بۆ کراوە.
پرۆژەکانی نیشتەجێبونی وەک لانەستی، بان ستی، بەهەشتی کەلار، روناکی، کەلاری نوێ و نەوژین ستی، کەناری سیروان، کارەکانیان تەواوبون و هاوڵاتیان تێیدا نیشتەجێبون، بەڵام هەندێک لەو پرۆژانە کارەباکانیان وەرنەگیراونەتەوە.
ئالان ئەرکان، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان بۆ رادیۆی دەنگ باسی لەوەکرد: هەندێک لەو پرۆژانە وەکو بان سیتی، مامۆستایان و نەوژین سیتی، وەرگرتنەوەی سەرەتاییان بۆ کراوە.
دەشڵێت: لیژنەی وەرگرتنەوەی پرۆژەکان هەیە لە فەرمانگەکان، دەبێت ئەو لیژنەیە سەردان بکات دواتر وەرگرتنەوەی تەواوەتیان بۆ بکرێت.
جەختی لەوەشکردەوە: هاوکات هەندێک لەو پرۆژانەش فراوانکردنیان بۆ کراوە، ئەمانە جارێک کارەبایان وەرنەگیراوەتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلیژنەیەک بۆ کێشەی دەرمانخانەکانی گەرمیان پێکدێت
-
-
وتاردەوامکردن لە پشوی هاوینە؛ غەدرێکی ئاشکرا لە مامۆستا
-
-
هەواڵفەرمانبەرانی ناحییەکانی گەرمیان لەکوێ زەوی وەردەگرن؟
-
-
هەواڵ
-
-
هەواڵ"شێ" گەرماکەی گەرمیانی بەتینتر کردوە
-