رادیۆی دەنگ
دوای ئەوە بۆ ماوەی زیاتر لە دو مانگ کێشەی کەمی غاز هەبو لە سنوری ئیدارەی گەرمیان، بەڕێوبەری نەوت و کانزاکانی سنورەکە دەڵێت: کێشەکە بە تەواوی چارەسەر کرا و ئێستا گرفتمان نیە.
یادگار فەتاح، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: بەشە غازی گەرمیان وەک خۆیەتی و مانگانە بۆ هەر کارگەیەک ٦ بار هەبوە، بەڵام لەم مانگەدا کەمکراوەتەوە بۆ ٥ بار، بەکۆی گشتیش ١٢ کارگەمان هەیە لە سنورەکەدا.
وتیشی: لە پێشتر و لە کاتی کێشەی کەمی غازدا و ئێستاش، هەر وەک یەک بوە لەڕوی هاتنی بارەوە، بەڵام ئەوەی گرفت بو ئەوەبو لە پێش کێشەکە هەر بارێک ١٩ تۆن غاز بوە، کەچی لە کاتی کێشەکە کەمکرایەوە بۆ ١٢ تۆن، بەڵام لە ئێستادا هەر بارێک ١٦ بۆ ١٧ تۆنە.
جەختی لەوەشکردوە: لەو کاتەوەی سیستەمی ئەلکترۆنی بۆ دابەشکردنی غاز جێبەجێ دەکەین، کێشەمان نەماوە و ئەو بڕە غازەشی کە دێت، پێداویستی ناوچەکە پڕ دەکاتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەرهەمی گەنمی گەرمیان ٢٠٠ هەزار تەنە و حکومەت ٤٩ هەزاری وەردەگرێت
-
-
هەواڵپارێزەرێک: دەستوەردانی عەشایەری و حزبی هەندێکجار رێگرە لەبەردەم سزادانی شایستەی تاوانباران
-
-
راپۆرت"هود گەلەریی"؛ چیرۆکی کچێک کە دیوارەکانی ماڵەکەی کردە پەنجەرەیەک بەرەو جیهانی داهێنان
-
-
هەواڵیەکێتی جوتیاران: فرۆشتنی زەوی کشتوکاڵی مافی وەرگرتنی قەرەبو لای جوتیاران ناهێڵێت
-
-
هەواڵهێشتا فەرمانگەکانی رزگاریی نەکراون بە بەڕێوبەرایەتی
-