رادیۆی دەنگ
یەکێتی جوتیارانی لەسەر شایستەبونی جوتیارانی کەلار بۆ وەرگرتنی قەرەبو دەدات و دەڵێت: ئەو جوتیارەی زەوییەکەی فرۆشتبێت قەرەبوی بەرناکەوێ.
جەلال ئەحمەد، سەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی جوتیاران، لە لێدوانێکدا بۆ رادیۆی دەنگ رایگەیاند، ئەو جوتیارانەی پێشتر بەشە زەوی خۆیان فرۆشتوە و لە ئێستادا هیچ پشکێکیان لەو زەوییانەدا نەماوە کە بەر پلانی تەرخانکردنی زەوی فەرمانبەران دەکەون، بە هیچ شێوەیەک قەرەبو نایانگرێتەوە.
ئەم بابەتە لە کاتێکدایە کە حکومەتی هەرێم بڕیاری داوە لە بەرامبەر وەرگرتنەوەی ئەو زەوییە کشتوکاڵییانەی کە گرێبەستیان لەسەرە، جوتیاران قەرەبو بکرێنەوە.
جەلال ئەحمەد جەختی کردەوە کە تەنها ئەو جوتیارانە سودمەند دەبن کە تا ئێستا خاوەندارێتی زەوییەکانیان لای خۆیان ماوەتەوە، یان تەنها بەشێکیان فرۆشتوە و پشکێکی تریان هێشتا بە ناوەوەیە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
زۆرترین بینراوەکان