رادیۆی دەنگ
دوای نزیکەی ٩ مانگ لە بەقەزابونی، تائێستا فەرمانگەكانی رزگاریی نەبون بە بەڕێوبەرایەتی و دەسەڵاتەکانیان بە سنورداریی ماوەتەوە، قایمقامی قەزاکەش هۆکارەکەی بۆ دۆخی حوکمڕانی دەگەڕێنێتەوە.
قەزای رزگاریی، لە مانگی ئەیلولی ساڵی پار لە ناحییەوە کرا بە قەزا، بەڵام تائێستا فەرمانگە حکومییەکانی، بەش و فەرمانگەی بچوکن کە دەسەڵاتیان دیارییکراوە.
لەوبارەیەوە، جەمال ساڵح، قایمقامی قەزای رزگاریی، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: هێشتا فەرمانگەكان نەبون بە بەڕێوبەرایەتی و وەکو سەردەمی ناحییە ماونەتەوە، تەنانەت خۆشم هێشتا بە فەرمی فەرمانی جێگیركردنی پۆستەکەم بۆ دەرنەچوە.
وتیشی: هۆكاری ئەمەش بونی فەراغی حكومەتە، چونكە بەهۆی ئەوەی پەرلەمان کارا نییە و حکومەت کاربەڕێکەرە، بۆیە ئەمەش وایكردوە هێشتا ئەم هەنگاوانەش جێبەجێ نەكرێن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
زۆرترین بینراوەکان