رادیۆی دەنگ
دواى ئه‌وه‌ى نرخى به‌نزین له به‌نزیخانه‌كانى گه‌رمیان به‌رزبویەوه، چاودێریی بازرگانى گه‌رمیان ده‌ڵێت: له سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى هێنانى به‌نزینه‌وه، نرخەکە گران بوه.
نرخی بەنزین لە گەرمیان بەرزبوەتەوە بە جۆرێک بۆ هەر لیترێک بەنزین ٥٠ بۆ ١٠٠ دیناری رۆشتوەتە سەر.
یادگار فەتاح، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان، لەوبارەوە بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئەو بەنزینەی لە گەرمیان هەیە، هەموی بازرگانییە و حکومەت هیچ بەنزینێکی پاڵپشتیکراوی نیە.
دەشڵێت: ئەرکی ئێمەش تەنها چاودێریکردنە لەڕوی کوالێتی و ئەنجامدانی پشکنینەوە، بۆ مەسەلەی دیارییکردنی نرخ، بەڕێوبەرایەتی چاودێریی بازرگانی دەتوانن بەدواداچون بکەن.
لایخۆشییەوە، حیكمه‌ت ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوبه‌رى بەڕێوبەرایەتی چاودێریی بازرگانى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: به‌پێى به‌دواداچونه‌كانمان كه له نێو به‌نزینخانه‌كان كردومانه، هۆكارى به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى به‌نزین په‌یوه‌ندى به خودی بانزینخانەکانەوە نییە، بەڵکو هۆكاره‌كه‌ى له سه‌ره‌وه‌یه.
رونیکردەوە: له پارێزگاى سلێمانیه‌وه به‌نزین ده‌هێنرێته ناوچه‌كه و له‌وێوه نرخه‌كه‌ى به‌رزبوته‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردوه نرخى به‌نزین لێرەش گران ببێت.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارمزگەوت؛ شوێنی ئاسودەیی و ئەمان، نەک مەیدانی خوێنڕشتن و تۆڵەسەندنەوە
-
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێك له‌باره‌ى: كێشه‌ى لافاو له قه‌زاى كه‌لار
-
-
هەواڵنزمى ڤۆڵتیهى كاره‌با كێشه‌ى بۆ ناحیه‌ى زینانە دروستكردوه
-
-
راپۆرتپزیشکی شەقامەکان؛ گه‌نجێك خۆبه‌خشانه چاڵ و چۆڵی شهقامهكانى كفری چاره‌سه‌ر ده‌كات
-
-
هەواڵنەخۆشخانەی کەلار ٤٠٪ـی دەرمانی تێدا ماوە
-