رادیۆی دەنگ
پاش داڕوخانی کۆڕنیشی کەلار، بڕیاردراوە لەگەڵ دیزاینکردنیدا، رێڕەوی روباری سیروانیش فراوان بکرێت.
بەهۆی دابارینی بارانی زۆر لە دواین وەرزی باران بارینی ئەمساڵ، پرۆژەکانی سەر روباری سیروان زیانیان پێگەیشت، بەتایبەت زۆنی ۲ و ۳ کە بەهۆیەوە کۆڕنیشەکان بەشێکیان داڕوخا.
پاش داڕوخانەکە، بۆردی وەبەرهێنانی ئیدارەی گەرمیان چالاککراو و لیژنەیەک بۆ گۆڕینی دیزانی کۆڕنیشی کەلار دروستکرا، لەئێستادا لە قۆناغی هەڵسەنگاندنی چەند دیزانێکدایە بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر یەکێکیان بدرێت.
بەپێی وتەی بەرپرسێکی ئیدارەی گەرمیان، یەکێک لە گرفتەکانی پرۆژەکە، تەنگی رێڕەوی روباری سیروانە، هەربۆیە بڕیاردراوە پانی روبارەکە لەئاستی زۆنەکانی سەر روباری سیروان بکرێت بە ٥٨۰ مەتر.
بەپێی وتەی بەرپرسێکی ئیدارەی گەرمیان، فراوانکردنەکە بە دو قۆناغ دەڕوات بەڕێوە، قۆناغی یەکەمیان ۳۰۰ مەتر و دواتر قۆناغی دەوەمیان دێت کە ۲٨۰ مەترە.
لەبارەی ئەوەی بۆچی بە دو قۆناغ دروستدەکرێت، ئەو بەرپرسەی ئیدارەی گەرمیان وتی: گرفتی قەرەبوی تێدایە، چونکە هەموی زەوی کشتوکاڵییە و پێویستە قەرەبو بکرێتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارمزگەوت؛ شوێنی ئاسودەیی و ئەمان، نەک مەیدانی خوێنڕشتن و تۆڵەسەندنەوە
-
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێك لهبارهى: كێشهى لافاو له قهزاى كهلار
-
-
هەواڵنزمى ڤۆڵتیهى كارهبا كێشهى بۆ ناحیهى زینانە دروستكردوه
-
-
راپۆرتپزیشکی شەقامەکان؛ گهنجێك خۆبهخشانه چاڵ و چۆڵی شهقامهكانى كفری چارهسهر دهكات
-
-
هەواڵنەخۆشخانەی کەلار ٤٠٪ـی دەرمانی تێدا ماوە
-