رادیۆی دەنگ
وابڕیاره له‌م مانگه‌دا كاره‌باى پرۆژه روناكى له گه‌رمیان بڕواته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، خاوه‌ن مۆلیده‌كان له گه‌رمیان ده‌ڵێن چاره‌نوسمان رون نیه، كاره‌باى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بریار له چاره‌نوسى مۆلیده‌كان ده‌دات.
حازم كه‌ریم، به‌ڕێوبه‌رى گشتى كاره‌باى گه‌رمیان بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: له ناوچه‌كانى تر‌ى هه‌رێم كه پرۆژه‌ى روناکی رۆشتوه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، بۆ ماوه‌ى 3 مانگ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ خاوە‌ن مۆلیده‌كان كراوه به پاره‌یه‌كى ره‌مزى بۆ ئه‌وه‌ى بمێننه‌وه و له بونى هه‌ر گرفتێك كاره‌با بده‌ن به هاوڵاتیان.
وتیشى: بۆ گه‌رمیانیش هه‌ر ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بریارده‌دات كه چۆن بێت، ئه‌گه‌ر بڵێن گرێبه‌ست بكه‌ن بۆ ماوه‌ى 3 مانگ ئه‌وه گرێبه‌ست ده‌كه‌ین.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: بڕیارى كۆتایی له‌لاى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه، ئێمه‌ش چاوه‌ڕوانى ئه‌وانین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-