رادیۆی دەنگ
بەپێی ئامارێكی پۆلیسی گەرمیان لە ماوەی ساڵی رابردو و ٦ مانگی ئەمساڵدا ٣٧ كەس بە تۆمەتی دزینی ماتۆڕسكیل دەستگیركراون.
عەقید سۆران محەمەد، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٥ـدا لە قەزای كەلار ٤٨ ماتۆڕ و لە قەزای كفری ١١ ماتۆڕ دزراون، كە بە هۆیانەوە ١٧ كەس دەستگیركراون.
لەبارەی ئاماری ٦ مانگی ئەمساڵیشەوە رونیکردەوە: لەمساڵدا لە هەردو قەزاكە ٥٩ ماتۆڕ دزراون و لە بەرامبەردا ٢٠ كەس بەوهۆیەوە دەستگیركراون.
جەختی لەوەشكردەوە ئەمە جگە لەو كەسانەی كە هێشتا دەستگیرنەكراون و خۆیان دەبیننەوە لە زیاتر لە ٧ كەس كە فەرمانی دەستگیرکردنیان دەرچوە و پەڕاوی لێكۆلینەوەیان بە كراوەیی ماوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا حاڵەتەکە بە پلەی یەکەم لە قەزای كەلار و دواتر لە قەزای كفری بونی هەیە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-
زۆرترین بینراوەکان