رادیۆی دەنگ
دوای ئەوەی جوتیارانی گەرمیان گازندەی ئەوەیان کرد کە بەرهەمە کشتوکاڵییەکان بەشێوەی قاچاغ دەهێنرێتە سنوری گەرمیان ئەمەش بەزیان بە بەرهەمەکان ئەوان شکاوەتەوە، کشتوکاڵی گەرمیان دەڵێت: لەگەڵ ئیدارەی گەرمیان هەماهەنگیمان کردوە و رێکار دژی ئەوانە دەگیرێتەبەر کە بەرهەمی قاچاغ دەفرۆشن.
رۆژی ٦ـی ئەم مانگە، بەشێک لە جوتیارانی گەرمیان لەبەردەم بینای بەڕێوبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی گەرمیان گردبونەوە، بەهۆکاری ئەوەی ئەو بەرهەمانەی بەرهەمی دێنن بەتایبەتی تەماتە و پەتاتە، لەبازاڕ ساغ نابێتەوە، چونکە لەوڵاتانی دراوسێ بەرهەمی کشتوکاڵی بەقاچاغ دێتە سنورەکە.
لەوبارەیەوە شادییە حسێن، بەڕێوبەری گشتی کشتوکاڵی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: هەمو ساڵێک لەوەرزی پێگەشتنی بەرهەمی کشتوکاڵییدا باج یاخود بەرهەمی هاوردە قەدەغە دەکرێت بۆ پاڵپشتی جوتیارەکانمان.
وتیشی: دوای ئەوەی جوتیارەکان گازندەیان هێناوە لامان گوایە بەرهەمی قاچاغ هەیە لەبازاڕەکاندا، ئێمەش سکاڵاکەیانمان بردە لای ئیدارەی گەرمیان و پشتگیرییان کردین.
دەشڵێت: وەکو عەلوەش بڕیاردراوە هەر قاتعێک بەرهەمی قاچاغ بفرۆشێت رێکاری یاسایی بەرامبەر بگیرێتەبەر و کەرەنتینەکانیشمان توندوتۆڵ کردوە بۆ پاڵپشتی جوتیارەکانمان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
-
هەواڵدەستدەکرێت بە فراوانکردنی رێڕەوی روباری سیروان
-
-
وتارکەموکوڕییە ئاسایشییەکانی قەزای رزگاریی؛ هەڵکشانی تاوان و مەترسییەکانی تاکە بنکەیەکی پۆلیس
-