هەرچەنده هیچ حاڵەتێکی نەحۆشی تای خوێنبەربون لە گەرمیان تۆمار نەکراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا مەترسی نەخۆشییەکە بەردەوامی هەیە، لەڤێتەنەری گەرمیانیش دەڵێت: پارە لە بانکدا نییە تاوەکو دەرمانی پێبکڕین.
د.ئاریان ئیبراهیم، به‌ڕێوبه‌رى ڤێته‌نه‌رى گه‌رمیان بۆ رادسى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: تاوه‌كو ئێستا هیچ حاڵه‌تێكى نه‌خۆشى تاى خوێنبه‌ربون له سنورى گه‌رمیان تۆمار نه‌كراوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مه‌ترسى نه‌خۆشییه‌كه به‌رده‌وامى هه‌یه.
ده‌شڵێت: له ماوه‌كانى رابردو هه‌ڵمه‌تێكى رشتنى ده‌رمانمان بۆ خانه‌كانى ئاژه‌ڵ ئه‌نجامدا له به‌شێك له گونده‌كان، به‌ڵام وه‌ك پێویست نه‌بو و ده‌رمان و پێداویستى كه‌م بو.
وتیشى: پلانى ئه‌وه‌مان هه‌یه جارێكى تر هه‌ڵمه‌تێكى دیكه ئه‌نجام بده‌ینه‌وه، به‌ڵام به‌هۆى نه‌بونى پاره تاوكو ئێستا نه‌مانتوانیوه ئه‌وه بكه‌ین، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌شى كه پێویسته خۆى له 65 ملیۆن دینار ده‌بینێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌كمان هه‌یه بۆ خه‌رجكردنى پاره‌كه به‌ڵام پاره له بانكدا نیه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-