بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان جەخت لە توندکردنەوەی چاودێرییەکان دەکاتەوە بۆ سەر ناوەندە پزیشکییەکان و رایدەگەیەنێت کە بەهۆی پابەندنەبون بە رێنماییەکان، چەندین شوێن روبەڕوی سزای یاسایی و داخستن بونەتەوە.
ئازاد محەمەدفەرەج، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان، لە لێدوانێکدا بۆ رادیۆی دەنگ رایگەیاند: لیژنەکانمان بە بەردەوامی و بە شێوەیەکی مەیدانی سەردانی نۆڕینگە، سەنتەر و دەرمانخانەکان دەکەن.
وتیشی: لەو چوارچێوەیەشدا دەستکراوە بە گرتنەبەری رێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران و چەندین شوێنیش داخراون.
وتەبێژی تەندروستی گەرمیان ئاماژەی بەوەشکرد کە پرۆسەی چاودێرییەکە بەردەوامی دەبێت "دوای هەر گەڕان و پشکنینێک، لیژنەکان راپۆرتی وردی خۆیان رادەستی ئێمە دەکەن. ئێمەش لای خۆمانەوە راپۆرتەکان ئاراستەی وەزارەت دەکەین تاوەکو بەپێی جۆری سەرپێچییەکان، سزای پێویست بەسەر خاوەن شوێنەکاندا بسەپێنرێت".
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
-
هەواڵدەستدەکرێت بە فراوانکردنی رێڕەوی روباری سیروان
-
-
وتارکەموکوڕییە ئاسایشییەکانی قەزای رزگاریی؛ هەڵکشانی تاوان و مەترسییەکانی تاکە بنکەیەکی پۆلیس
-