له‌نێو به‌شێك له فه‌رمانگه‌كانى گه‌رمیان رۆژانى پێنجشەمه كراوه به پشو، له‌كاتێكدا هیچ بڕیارێكى فه‌رمى حكومه‌ت له‌وباره‌یه‌وه نیه، ئیداره‌ى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: به‌دواداچون ده‌كه‌ین.
به‌پێى وته‌ى هه‌ندێك له هاوڵاتیان كه بۆ رادیۆى ده‌نگ قسه‌یان كردوه، له نێو هه‌ندێك له فه‌رمانگه‌كانى گه‌رمیان رۆژانى پێنجشه‌مان كراوه به پشو، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی هه‌یه بۆسه‌ر مامه‌ڵه‌ى ئەوان.
جه‌خت له‌وه‌شده‌كه‌نه‌وه، زۆربه‌ى كات رۆژنى پێنجشه‌مان به‌ڕێوبه‌رى به‌شێكى فه‌رمانگه‌كان له ده‌وام نین، به‌وهۆیه‌شه‌وه مامه‌ڵه‌ى زۆرینه‌ى هاوڵاتیان ده‌وه‌ستێت تاوه‌كو رۆژى یه‌كشەمەی هەفتەی دواتر.
له‌به‌رامبه‌ردا، چۆمان ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوبەیلری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى ئیداره‌ى گه‌رمیان بۆ رادیۆى ده‌نگ جه‌ختى له‌وه‌كرده‌وه: هیچ بڕیارێكى فه‌رمى نیه له‌بارەی ئەوەی پێنجشەممان دەوام نەکرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌دواداچون ده‌كه‌ین له رێگه‌ى لیژنه‌یه‌كى تایه‌تمه‌نده‌وه كه ئه‌ركیان چاودێریكردنى ئیشوكارى فه‌رمانگه‌كانه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-