رادیۆی دەنگ
بەتۆمەتی جۆراوجۆر، ۹ کەس لە گەرمیان دەستگیرکراون، بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان وردەکاریی تۆمەتەکان دەخاتەڕو.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، پێشتر ٤ کەس دەستگیرکراون و ئێستاش ٥ کەس، واتا بەکۆی گشتی ۹ کەس دەستگیرکراون.
ئەو کەسانەی دەستگیرکراون، تۆمەتەکانی: دزیکردن، تەقەکردن، هەڕەشەکردن و چەند تۆمەتێکی دیکەیان دراوەتەپاڵ.
عەقید سۆران محەمەد غەریب، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ جەختی لە هەواڵەکە کردەوە و وتی: پێشوتر ٤ کەس دەستگیرکراون و لەم دو رۆژەی رابردوشدا ٥ کەسی تر، تەواوی ئەو کەسانە بە تۆمەتی جۆراوجۆر دەستگیرکراون و لەئێستادا بە فەرمانی دادوەر لەژێر لێکۆڵینەوەدان.
وتیشی: تۆمەتەکان تەقەکردن لەبەردەم دادگای تاوانەکان و تەقەکردن لە کافتریایەک و چەند تاوانێکی تریان لەنێودایە.
دەشڵێت: هاوکات دو لەوانەش بە تۆمەتی داڵدەدانی تۆمەتبارانی دیکە دەستگیرکراون.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-