رادیۆی دەنگ
وابڕیاربو له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌وه پرۆژه‌ى روناكى له گه‌رمیان جێبه‌جێ بكرایه، كاره‌باى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: له وه‌زاره‌ته‌وه پێمان راگه‌یەنراوە له پێش 15ـی ئه‌م مانگه پرۆژه‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
حازم كه‌ریم، به‌ڕێوبه‌رى گشتى كاره‌باى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: بڕیاربو پرۆژه‌ى روناكى له ده‌ستپێکی ئه‌م مانگه‌وه له سنوره‌كه جێبه‌جێ بكرایه، به‌ڵام گرفتى كه‌مى غاز وایكردوه دوابكه‌وێت.
ده‌شڵێت: به‌پێى وته‌ى وه‌زاره‌تمان، بڕیاره له پێش 15ـی ئەم مانگە پرۆژه‌كه له سنورى گه‌رمیان بڕواته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: وه‌ك كاره‌باى گه‌رمیان هه‌مو ئاماده‌كارییه‌كمان كردوه له‌قه‌زاكانى كه‌لار و كفرى و رزگارى بۆ ئه‌وه‌ى پرۆژه‌كه ده‌ستپێبكات.
پرۆژەی روناکی بریتییە لە دابینکردنی کارەبای نیشتمانی بەشێوەی بەردەوام (٢٤ سەعاتی) و لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم چوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-