بەڕێوبەرایەتی گه‌شتوگوزارى گه‌رمیان ده‌ڵێت: له ماوه‌ى رۆژانی پشوی جه‌ژنى قورباندا نزیكه‌ى 12 هه‌زار گه‌شتیار هاتونەتە سنورى گه‌رمیان و لەبارەی مانەوەشیان لە سنورەکە رونکردنەوە دەدات.
هێرش فه‌یزوڵڵا، به‌رێوبه‌رى گشتى گه‌شتوگوزارى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: له ماوه‌ى رۆژانى جه‌ژنى قورباندا نزیكه‌ى 12 هه‌زار گه‌شتیار له ده‌روازه‌كانه‌وه هاتونه‌ته گه‌رمیان.
ده‌شڵێت: له رێگه‌ى مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى په‌روێزخانه‌وه 696 گه‌شتیار و له ناوچه‌كانى ناوه‌ڕاست و خواروى عێراقیشەوە 11 هه‌زار و 179 كه‌س هاتونەتە گه‌رمیان.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: مه‌رج نیه ئه‌وانه‌ى هاتونەتە سنورى گه‌رمیان لێره مابێتنه‌وه، چونكه گه‌رمیان یه‌كێكه له ده‌روازه‌كانی هاتنى گه‌شتیار بۆ هه‌رێمى كوردستان، بەڵام سەرباری ئەوەش ناوچه گه‌شتیارییه‌كانى گه‌رمیان بۆ ئه‌م جه‌ژنه گه‌شتیارێكى زۆر سه‌ردانیان كردون.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-