کارکردن لە پڕۆژەی مۆنۆمێنتی ئەنفال لە گەرمیان بەردەوامە و تائێستا ٣٥٪ـی کارەکانی تەواو بوە، ئەمەش بە وتەی بەڕێوبەری گشتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی گەرمیان.
جەبار عومەر، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ رادیۆی دەنگ رایگەیاند: پڕۆژەکە بە شێوەیەکی رێکخراو کاری تێدا دەکرێت و تا ئێستا زیاتر لە ٣٥ لە سەدی کارەکانی تەواو بوە.
ئەم پڕۆژە نیشتمانییە کە دەکەوێتە مەزاری ئەنفالکراوان لە گوندی دێبنە، بە گوژمەی یەک ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دینار لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە تەرخان کراوە.
بڕیارە مۆنۆمێنتەکە ببێتە ناوەندێکی دۆکیۆمێنتاری و مێژویی بۆ ناساندنی تاوانەکانی دژ بە گەلی کورد بە نەوەکانی داهاتو و گەشتیاران.
بەڕێوبەری شەهیدانی گەرمیان، جەختی لەوەشکردەوە کە سەرەڕای قەیرانی دارایی، هەوڵیانداوە کارەکانی پڕۆژەکە نەوەستێت و دەیانەوێت لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا تەواو بکرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرت"هود گەلەریی"؛ چیرۆکی کچێک کە دیوارەکانی ماڵەکەی کردە پەنجەرەیەک بەرەو جیهانی داهێنان
-
-
هەواڵیەکێتی جوتیاران: فرۆشتنی زەوی کشتوکاڵی مافی وەرگرتنی قەرەبو لای جوتیاران ناهێڵێت
-
-
هەواڵهێشتا فەرمانگەکانی رزگاریی نەکراون بە بەڕێوبەرایەتی
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانى گهرمیان: گرانبونى نرخى بهنزین له سهرچاوهى سهرهكیهوهیه
-
-
هەواڵرێڕەوی روباری سیروان رێکدەکرێتەوە
-