وابڕیاربو 20ـی ئه‌م مانگه سایلۆى گه‌رمیان به‌ڕوى جوتیاراندا بكرێته‌وه بۆ وه‌رگرتنى گه‌نمى ئه‌مساڵ، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڕێوبه‌رى سایلۆكه‌ش ده‌ڵێت: دو هۆكارى سه‌ره‌كى هه‌یه.
كاروان ره‌ئوف، به‌ڕێوبه‌رى سایلۆى کەلار "گه‌رمیان"، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: هه‌مو ئاماده‌كارییه‌كمان كردوه بۆ كردنه‌وه‌ى سایلۆ بەمەبەستی وه‌رگرتنى گه‌نم، ته‌نانه‌ت به نوسراوى فه‌رمیش داوامان كردبو له 20ـی ئه‌م مانگه بکرێتەوە.
ده‌شڵێت: دو هۆكارى سه‌ره‌كى هه‌یه له پشت نه‌كردنه‌وه‌ى سایلۆکە، یه‌كێك له‌وانه تاوەکو ئێستا پلانی "خطة"ـی جوتیاره‌كان نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه له وه‌زاره‌تى بازرگانى كه به سیدیه‌ك بۆمان دێت كه هه‌ر جوتیارێك چه‌ند گه‌نمى لێوه‌ربگیرێت.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: یه‌كێكى تر له هۆكاره‌كان پێویسته قه‌پانه‌كانمان چێكبكرێنەوه له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تى وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراقه‌وه ئه‌و لیژنه‌یه‌ش تاوه‌كو ئێستا نه‌هاتون.
ئاماژەی بەوەشکرد جگە لەم دو هۆکارەش، تاوه‌كو ئێستا حكومه‌تى هه‌رێم و عێراق رێكنه‌كه‌وتون له‌سه‌ر ئه‌و بڕه گه‌نمه‌ى كه لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان وه‌رده‌گیرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-