رادیۆی دەنگ
حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت لەماوەی کەمتر لە ساڵێکدا، ٨١٠ پرۆژەی رێگاوبانیان ئەنجامداوە کە ٨٢ دانەیان لەگەرمیان بون.
بەپێی راپۆرتێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ﻣﺎوەى مانگی تەموزی ٢٠٢٥ بۆ سەرەتای ئایاری ٢٠٢٦ کە دەکاتە (١٠ مانگی)، ٨١٠ پرۆژە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان لە بواری رێگاوباندا ئەنجام دراون، لەو رێژەیە ٨٢ پرۆژەیان لە سنوری ئیدارەی گەرمیانن.
رونیشیدەکاتەوە، ٨٢ پرۆژەکەی گەرمیان، ٦٨ پرۆژەیان لە بودجەی ئاسایی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بوە، ٨ پرۆژەیان لە داهاتی وەبەرهێنان بوە و ٦ پرۆژەشیان لە داهاتی ٣٠٪ـی وێستگەکانی کێش بوە.
ئەوەشی خستوەتەڕو کە بودجەی کۆی گشتی پرۆژەکانی گەرمیان، ٢١ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دینار بوە، لەکاتێکدا بودجەی کۆی پرۆژەکانی هەرێمی کوردستان ١ ترلیۆن و ٥١ ملیار دینار بوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلیژنەیەک بۆ کێشەی دەرمانخانەکانی گەرمیان پێکدێت
-
-
وتاردەوامکردن لە پشوی هاوینە؛ غەدرێکی ئاشکرا لە مامۆستا
-
-
هەواڵفەرمانبەرانی ناحییەکانی گەرمیان لەکوێ زەوی وەردەگرن؟
-
-
هەواڵ
-
-
هەواڵ"شێ" گەرماکەی گەرمیانی بەتینتر کردوە
-
زۆرترین بینراوەکان