رادیۆی دەنگ
نه‌بونى ئامێرى ATMـی پێویست له گه‌رمیان، یه‌كێكه له‌و گرفتانه‌ى كه روبه‌ڕوى موچه‌خۆران ده‌بێته‌وه كه بەهۆیەوە له‌کاتی دابەشکردنی موچه‌دا قه‌ره‌باڵەغییە‌كى زۆر دروست ده‌بێت، بانكى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: دانانى ئه‌و ئامێرانه په‌یوه‌ندى به ئێمه‌وه نییە.
ئاريا ئه‌نوه‌ر، به‌ڕێوبه‌رى بانكى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: دانانى ئامێرى ATM له گه‌رمیان په‌یوه‌ندى به ئێمه‌وه نیه و كاره‌كانى نایه‌ته‌وه لاى ئێمه.
ده‌شڵێت: دانانى ئه‌و ئامێرانه له‌لاى كۆمپانیا و پرۆژەی "هه‌ژمارى من" جێبەجێ دەکرێت و ئه‌ركى ئه‌وانه ئامێره‌كان دابنێن و زیادى بكه‌ن.
بەهۆی کەمی ژمارەی ئامێرەکانی راکێشانی پارە ATM، لەکاتی دابەشکردنی موچەدا قەرەباڵەغییەکی زۆر دروستدەبێت، ئەمەش تەنانەت قەرەباڵەغی و ئاستەنگ بۆ ئەو شەقامانەش دروستدەکات کە نزیکن لە ئامێرەکانەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-
زۆرترین بینراوەکان