بەڕێوبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان ئاماژە بەوەدەکات پرۆسەیەکی وردبینی چڕوپڕی بۆ فۆرمی وەرگرتنی زەوی فەرمانبەران دەستپێکردوە، بە مەبەستی دڵنیابونەوە لەوەی تەنها ئەو کەسانە سودمەند بن کە پێشتر حکومەت هاوکاری نەکردون.
بەرزان کەریم، بەڕێوبەری گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان، لە لێدوانێکدا بۆ رادیۆی دەنگ ئاشکرای کرد، هەمو ئەو فەرمانبەرانەی لە وەزارەتە جیاوازەکان، خانەنشینان، یان هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ کە پێشتر لە پارێزگای سلێمانی و ناوچەکانی دیکە زەوییان وەرگرتوە، ناویان لە لیستەکان دەردەهێنرێت.
بەڕێوبەری گشتی هۆشداریی دایە ئەو کەسانەی بەڵێننامەیان پڕکردوەتەوە و وتی: "هەر کەسێک بەڵێننامەی واژۆ کردبێت کە سودمەند نەبوە، بەڵام دواتر لە وردبینییەکاندا پێچەوانەکەی بسەلمێنرێت، نەک تەنها لە وەرگرتنی زەوی بێبەش دەکرێت، بەڵکو روبەروی دادگا و رێکارە یاساییەکان دەکرێتەوە."
ئەم رێکارە دوای ئەوە دێت کە دەرکەوتوە لە گەرمیان ژمارەیەکی بەرچاو لە هاوڵاتیان لە ساڵانی رابردودا زەوییان وەرگرتوە و دواتر بە ناوی منداڵەکانیانەوە تۆماریان کردوە تاوەکو دوبارە بتوانن لە پرۆسە نوێیەکاندا سودمەند ببنەوە.
بەپێی یاسا و رێنماییەکان، هەر خێزانێک تەنها یەکجار مافی هەیە لە زەوی یان یەکەی نیشتەجێبونی حکومی سودمەند بێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵ"نارنجۆکێک خراوەتە ماڵێکەوە و کەسێک برینداربوە"
-
-
هەواڵکەوتنەکاری کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە رێگای کەلار- دەربەندیخان کەوتە ساڵی داهاتو
-
-
هەواڵچالاکوانێک لە قەزای رزگاریی: "تاقە ئامێرەکەی ATM لە قەزای رزگاریی بەردەوام بێ پارەیە"
-
-
هەواڵلە قەزای کفری ٢ ئامێری پێوانەکردنی رەوشی کەشوهەوا دانراوە
-
-
هەواڵئەمڕۆ لە کەلار بەنزین بە ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان نەدرا؛ نەوت و کانزاکانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-