دوای ئەوەی دوێنێ راوچییەک بەتۆمەتی راوکردنی ۱۰ بێچوە ئاسک دەستگیر کرا، ئەمڕۆ هەڵهات و جارێکی دیکه دەستگیر کرایەوە، رادیۆی دەنگ وردەکاری روداوەکە دەخاتەرو.
دوێنێ بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان بڵاویکردەوە بەتۆمەتی راوکردنی ۱۰ بێچوە ئاسک کەسێک دەستگیر کراوە و فەرمانی گرتن بۆ دو کەسی دیکەش دەرچوە.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ کەسەی دەستگیر کراوە لەبنکەی پۆلیسی دارستان لەساڵح ئاغا دەستبەسەر بوە، بەڵام شەوی رابردو هەڵهاتوە لە بنکەکەو دواتر لەلایەن پۆلیسی گەرمیانەوە دەستگیرکراوەتەوە.
دو سەرچاوە لە بەڕێوبەرایەتییەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان و پۆلیسی گەرمیان بۆ رادیۆی دەنگ جەختیان لەزانیارییەکان کردوە و بۆ رادیۆی دەنگ وتیان: کە کەسی تۆمەتبار شەوی رابردو لە بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگە لە گوندی ساڵح ئاغا راگیراوە، بەڵام دواتر لە درەنگانی شەودا هەڵهاتوە.
وتیشیان: بەیانی ئەمڕۆ لەنێو باخێکدا لە گوندی ساڵح ئاغا کەسی تۆمەتبار دەستگیرکراوەتەوە و لەئێستادا لێکۆڵینەوە لێی بەردەوامە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵمامۆستایانی گوندەکانی گەرمیان چاوەڕێی گواستنەوە بۆ ناو شار دەکەن
-
-
هەواڵقۆناغی کردەیی فراوانکردنی بازاڕی قەزای رزگاریی دەستپێدەکات
-
-
هەواڵتاوهكو ئێستا 3 ههزار دۆنم زهوى فهرمانبهرانى كهلار روپێویی بۆكراوه
-
-
هەواڵبەڕێوبەری ئاوی كەلار: ناتوانین ئاو بدەین بەو زەویانەی کە دابەش دەکرێت بەسەر فەرمانبەراندا
-
-
هەواڵگرفتی نەخشە هۆکاری دابەشنەکردنی زەوییە لە رزگاریی
-