ماوەی زیاتر لە چوار ساڵە هۆڵی ناوەندی وەرزش و لاوانی کەلار سوتاوە، بەڕێوبەری ناوەندەکەش دەڵێت: نەبونی نەختینە هۆکاری نۆژەن نەکردنەوەیەتی.
قەیس سەعدوڵڵا، بەڕێوبەری ناوەندی وەرزش و لاوانی کەلار، بەرادیۆی دەنگی راگەیاند: لەدوای سوتانی ئەو هۆڵەوە، تاوەکو ئێستا سێ جار تەندەرینی بۆ کراوە و لایەنی ئەندازیاریی تەواو کراوە، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە هیچ کۆمپانیایەک ئامادە نییە پرۆژەکە وەربگرێت.
وتیشی: دوای ئەوەی لەڕێگەی تەندرەوە پرۆژەکە وەرنەگیرا، بەشێوەی جێبەجێکردنی راستەوخۆ "تنفیذ مباشر) خراوەتە سەر ئیدارەی گەرمیان، بەڵام بەهۆی نەبونی نەختینەوە کارەکانی راگیراوە.
بەپێی خەمڵاندنەکانی تیمی ئەندازیاریی ئیدارەی گەرمیان، نۆژەنکردنەوەی هۆڵەکە پێویستی بە بودجەیەکی سەرەتایی هەیە کە لە نێوان ٢٥٠ بۆ ٣٠٠ ملیۆن دینار.
ئەم تێچوە زۆرە لەکاتێکدایە کە لە کاتی روداوەکەدا تەواوی پێداویستی و کەلوپەلەکانی ناو هۆڵەکە بەتەواوی سوتاون، ئەوەش بودجەی پڕۆژەکەی قورستر کردوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-