رادیۆی دەنگ
ماوەی ٦ مانگە دەرچەی بەردانەوەی ئاوی بەنداوی باوەشاسوار لە كفری بە قوڕ و لیتە گیراوە، ئەمەش مەترسی لەسەر كشتوكاڵی قەزاكە دروستكردوە، بەڕێوبەری بەنداوەكەش دەڵێت: لە هەودڵداین بۆ چارەسەكردنی.
خەلدون عەبدولكەریم، بەڕێوبەری بەنداوی باوەشاسوار، بۆ رادیۆی دەنگ جەختی لەوەكردەوە كە دەرچەی بەنداوەكە بە قوڕ و لیتە داپۆشراوە. وتیشی: بەڵام نەمانتوانیوە پاكیبكەینەوە، چونكە ئامێرێكی پێویستە كە لە كوردستاندا نیە و نرخەكەشی زۆرە، هەربۆیە لە هەوڵداین لەگەل لایەنانی پەیوەندیدارەکان و بەڕێوبەرایەتی گشتی بەنداوەكانی هەرێم، گرفتەكە چارەسەر بكەین.
وتیشی: چارەسەرێكی كاتیمان بۆ كردوە كە ئێستا ئاو دەڕوات بۆ كشتوكاڵی جوتیاران، بەڵام وەك پێشوتر نیە.
بەنداوی باوەشاسوا لە قەزای كفری، گەورەترین بەنداوە لە گەرمیان و توانای گلدانەوەی ٦ ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-