رادیۆی دەنگ
لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما و زەردبونی پوشوپەڵاشدا لە گەرمیان، مەترسییەكانی ئاگركەوتنەوە زیاتر دەبن، بەرگری شارستانی گەرمیانیش دەڵێت: ئامادەكارییەكانمان چڕ كردوەتەوە.
ئیبراهیم محەمەد، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: بەهۆی بارانبارینی باشی ئەمساڵەوە هەر لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما پوشوپەڵاشێكی زۆر دروستبوە و ئەمەش مەترسییەكی زۆری ئاگركەتنەوە لێ دەكەوێتەوە.
وتیشی: لیژنەكانمان هەمو ئامادەكارییەكیان كردوە و لە حاڵەتی ئاگركەوتنەوەدا دەستبەجێ ئامادە دەبین.
ئاماژەی بەوەشکرد، زۆربەی ئاگركەوتنەوەكانیش بەهۆی ئیهمالی هاوڵاتیانەوەیە و تكا دەكەین جگەرە فڕێ نەدەن و ئاگرنەكەنەوە لەو شوێنانەی پوشوپەڵاشی زۆر لێیە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-
زۆرترین بینراوەکان