رادیۆی دەنگ
بۆ ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه ژینگه‌پارێزانى نه‌خۆشخانه حكومیه‌كانى گه‌رمیان مانیان گرتوه، به‌ڕێوبه‌رى نه‌خۆخشانه‌ى فریاكه‌وتنى شه‌هید هه‌ژار له كه‌لار ده‌ڵێت: هۆكاره‌كه‌ى ئه‌وه‌یه بۆ ماوه‌ى 5 مانگه موچیان وه‌رنه‌گرتوه.
ره‌فیق قادر، به‌ڕێوبه‌رى نه‌خۆشخانەى فریاكه‌وتنى شه‌هید هه‌ژار له كه‌لار، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: بۆ ماوه‌ى 5 مانگه ژینگه‌پارێزانى نه‌خۆشخانەکانی گه‌رمیان موچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه، ئه‌وانیش له رۆژى هه‌ینیه‌وه بایكۆتیان كردوه و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌یان.
ده‌شڵێت: به‌شى گرێبه‌ستى به‌ڕێوبه‌رایه‌تیمان نوسراویان كردوه بۆ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كه موچه‌ى ژینگه‌پارێزان راسته‌وخۆ بدرێت له رێگه‌ى به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌وه و په‌یوه‌ندیان به كۆمپانیاوه نه‌مێنێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ره‌زامه‌ندى داوه و نوسراو ئاسته‌ى وه‌زاره‌تى دارایی كراوه.
هێماى بۆئه‌وه‌شكرد: بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا وه‌ڵام بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام 20 رۆژه وائه‌ڵێن و تاوه‌كو ئێستا هیچ نه‌كراوه.
ئه‌مه له كاتێكدایه کە بەهۆی بایکۆتی ژینگەپارێزانەوە نەخۆشخانەکانی سنورەکە روبەڕوی گرفتێکی گەورەی پاککردنەوە بون.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-