رادیۆی دەنگ
بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، بڕیارە لە داهاتویەكی نزیكدا كامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە رێگای كەلار- دەربەندیخان دابنرێت.
سامان عەلی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: دانانی كامێرای خاڵ بۆ خاڵ "پۆینت تو پۆینت" لە رێگای كەلار- دەربەندیخان هەمو رێكارەكانی بڕیوە و تەنها لەسەر ئەوە ماوە رەزامەندی دەستبەكاربون وەربگرێت.
وتیشی: لە كەلارەوە تا دەربەندیخان هەر سایدێك ١٣ كامێرا دادەنرێت كە كۆی گشتی دەكاتە ٢٦ كامێرا، ئەرکی ئەم کامیرانە تۆمارکردنی سەرپێچییەکانی هاتوچۆیە.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە کامیرای خاڵ بۆ خاڵ لە رێگای کەلار- کفری جێگیرکراوە و بەشێوەیەکی ئەزمونی خراوەتەکار و بڕیارە لەم ماوەیەی داهاتودا بە کرداریی بخرێنەکار.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-
زۆرترین بینراوەکان