رادیۆی دەنگ
بۆ ماوەی زیاتر لە 5 ساڵە تۆمارکردنی پرۆژەی بازرگانی لە گەرمیان راگیراوە، فەرمانگەی تاپۆی سنورەکەش دەڵێت: نەبونی یاسایەکی تایبەتمەند هۆکارە.
ئەکرەم رەزا، بەڕێوەبەری بەڕێوبەرایەتی تۆماری خانوبەرە "تاپۆ"ـی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: لە ساڵی ٢٠٢٠ـەوە تۆمارکرنی موڵکی بازرگانی راگیراوە، ئەگەرچی پێشتر ئەو موڵکانە تۆمار دەکرا، بەڵام بەدەمەوەهاتن کەمبو.
دەشڵێت: ئەوەی هەبوە بۆ تۆمارکردنی موڵکی بازرگانی رێنمایی بوە و یاسایەکی تایبەتمەند نیە بۆ ئەو مەبەستە، ئەمەش یەکێکە لە گرفتەکان کەوایکردوە تۆمارکردن بەیەکجاریی بوەستێت.
لەگەرمیان چەندین پرۆژەی بازرگانیی بونیان هەیە، بەشێکیان بەشێوەی بانەوانی (مساطحة)ـن و دوای ماوەیەک خاوەندارێتییەکەیان بۆ شارەوانی دەگەڕێتەوە، بەڵام بەشێکی تریان وەبەرهێنانی بازەگانیین و دەتوانرێت بۆ خاوەنی پرۆژەکان تەملیک بکرێن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵفەرمانبەرانی گردەگۆزینە لەمافێکی خۆیان بێبەش دەکرێن؛ نە لەلای خۆتان زەوییان پێدەدرێت نە لەکەلا
-
-
هەواڵداوای ئازاکردنی عەمید رێبوار عەباس دەکرێت
-
-
هەواڵکارەبای گەرمیان: بەدەمەوەهاتنی باش هەیە بۆ داشکاندنی قەرزی کارەبا
-
-
هەواڵبۆچی بانزینی ۷٥۰ دیناری لە کەلار دابەش ناکرێت بەسەر چەند بەنزینخانەیەکدا؟
-
-
هەواڵتاوەکو ئێستا سەرۆکێکی نوێ بۆ شارەوانی رزگاریی دیاری نەکراوە
-
زۆرترین بینراوەکان