رادیۆی دەنگ
لە رزگاریی دەستکراوە بە پرۆژەی روناکی، ئەمەش کاریکردوەتە سەر کارەبای قەزاکە، بەڕێوبەرایەتی کارەباش حاڵەتەکە بە کاتیی ناودەبات.
حازم كەریم، بەڕێوبەری گشتی كارەبای گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: لە ئەمڕۆوە دەستکراوە بە كاركردن لە پڕۆژەی روناكی بۆ قەزای رزگاریی و كار لە فیدەرەكانیدا دەكرێت.
وتیشی: پرۆژەکە سەرەتا لە ٤ گەڕەكی قەزاكە دەستپێكراوە و دواتر گەڕەکەکانی دیکەش دەگرێتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە پرۆژەکە لەماوەکانی رابردودا لە قەزای کەلار تەواوکرا.
کارەکانی پرۆژەکە لەم قۆناغەدا بریتی دەبێت لە پێداچونەوە و چێککردنی فیدەر و بگۆڕ "محەویلە"ـکانی کارەبا و چاککردنی کەموکورتییەکانیان، بۆ ئەوەی ئامادەبن کە پرۆژەکە دەستیپێکرد.
هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی پرۆژەکە، کارەبای قەزاکە کێشەی تێکەوتوە و ناجێگیر بوە.
بەڕێوبەری گشتی کارەبای گەرمیان، هۆکارەکەی بۆ دەستکردن بە پرۆژەکە گەڕاندەوە و ئاماژەی بەوەکرد ئەم دۆخە کاتییە.
پرۆژەی روناکی بریتییە لە دابینکردنی کارەبای نیشتمانی بە درێژایی رۆژ. پرۆژەکە لە سەنتەری پارێزگاکان و هەندێک لە قەزاکان تەواو بوە و لەئێستادا کار لە ئیدارە سەربەخۆکان و قەزاکانی دیکە و ناحییەکان دیکە دەکرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵفەرمانبەرانی گردەگۆزینە لەمافێکی خۆیان بێبەش دەکرێن؛ نە لەلای خۆتان زەوییان پێدەدرێت نە لەکەلا
-
-
هەواڵداوای ئازاکردنی عەمید رێبوار عەباس دەکرێت
-
-
هەواڵکارەبای گەرمیان: بەدەمەوەهاتنی باش هەیە بۆ داشکاندنی قەرزی کارەبا
-
-
هەواڵبۆچی بانزینی ۷٥۰ دیناری لە کەلار دابەش ناکرێت بەسەر چەند بەنزینخانەیەکدا؟
-
-
هەواڵتاوەکو ئێستا سەرۆکێکی نوێ بۆ شارەوانی رزگاریی دیاری نەکراوە
-