رادیۆی دەنگ
ئەو گه‌ڕه‌كانه‌ى کەلار كه ئاویان له‌سه‌ر پاڵاوگه‌ی قەزاکەیە، كێشه‌ى كه‌مئاوییان هه‌یه، به‌ڕێوبه‌رى ئاوى قه‌زاكه‌ش ده‌ڵێت: هۆكاره‌كه‌ى ئه‌وه‌یه ماتۆڕهكانمان خراپبون.
بەپێی قسەی هاوڵاتییەک، ئەوان وەکو دانیشتوانی ئەو گەڕەکانەی کە ئاویان لەسەر پاڵاوگەی کەلارە، کێشەی کەمئاوییان هەیە و رۆژ نا رۆژێک ئاویان پێدەدرێت. ئەمەش بەتایبەتی لەگەڵ هاتنی هاویندا کە بەکارهێنانی ئاو زیاتر دەبێت، کێشەکەیان قورس‌تر دەکات.
لەبەرامبەردا، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاوى كه‌لار، جەخت لەکێشەکە دەکاتەوە و هۆکارەکەی بۆ رادیۆى ده‌نگ روندەکاتەوە.
موراد جمهور، وتى: له ئێستادا 3 ماتۆڕمان له پاڵاوگه‌كان كارده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش وایكردوه ئاو بكه‌ین به رۆژ نارۆژێك و له هه‌ندێك گه‌ڕه‌گ گرفتى كه‌مئاوی هه‌یه، چونکە ناتوانین بار و لۆدی زیاتر بخه‌ینه سه‌ر ماتۆڕهكانمان.
وتیشى: چه‌ند ماتۆڕێكى ترمان هه‌یه کە خراپ بون و ئێستا له چاککردنەوەدان له هه‌ولێر، ئه‌مرۆ دانه‌یه‌كمان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه، هەرکات به‌سترایه‌وه، ئەوا ئاو ده‌كرێت به هه‌مو رۆژێك و ئه‌و كێشەی كە هەیە چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-