ئەگەرچی بڕیاربو لەگەڵ فراوانکردنیدا پرۆژەی "بان سیتی" لەکەلار یەکەی چارەسەری ئاوی قورس دروستبکات، بەڵام تائێستا دروستی نەکردوە، بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگیش شوێنی پرۆژەکە کراوە بە خانو، کۆمپانیاکەش دەڵێت: پابەندین بە دروستکردنی ئەو یەکەیە و هەفتەی پێشو سایت پلانەکەی پەسەند کراوە.
بەپێی بڕیارێکی دەستەی وەبەرهێنان، پێویستە پرۆژەکانی نیشتەجێبون خۆیان خاوەنی یەکەی چارەسەری ئاوی قورس بن، بەشێوەیەک ئاوەڕۆی یەکەکە لەو یەکەی چارەسەرە بپاڵێورێت. ئەو پرۆژانەشی لەگەرمیان کە ئەم یەکەیەیان نەبوە، بڕیار درا فراوانکردنیان بۆ ئەنجام بدرێت و لەبەرامبەردا ئەم یەکەیە دروستبکەن. یەکێک لەو پرۆژانەش بان سیتییە.
لەمبارەیەوە، رادیۆی دەنگ پرسیاری ئاراستەی کۆمپانیای ئایندەی بامۆک- جێبەجێکاری پرۆژەکە کردوە و ئەوانیش لە بەرامبەردا لە وەڵامدا دەڵێن: "ئێمە وەک کۆمپانیا پابەندین بە دروستکردنی یەکەی چارەسەری ئاوی قورس هاوتەریب لەگەڵ کاری فراوانکردنی پڕۆژەکە، چونکە پێگەکەی دەکەوێتە بەشی فراوانکردنی پڕۆژەکە و پێویست بو سایت پلانی پڕۆژەکە پەسەندبکرێت بۆ ئەوەی پێگەکەی دیار بێت".
وتیشی: بەخۆشحاڵیەوە هەفتەی پێشو سایت پلانەکە پەسەندکرا و پێگەی ئەم خزمەتگوزارییەش دیاریکراوە و کۆمپانیاش پابەندە بەدروستکردنی ئەم خزمەتگوزاریە.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، شوێنی یەکەی چارەسەرەکە، کراوە بە یەکەی نیشتەجێبون.
بەڵام لە وەڵامەکەیدا کۆمپانیاکە جەختیکردەوە لەوەی "پێگەی یەکەکە پارێزراوە و لایەنی پەیوەندیداریش ئاگادارن و کۆمپانیاش لەم پێناوەدا ئەوەی پێویستبێت ئەنجامی داوە".
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵفەرمانبەرانی گردەگۆزینە لەمافێکی خۆیان بێبەش دەکرێن؛ نە لەلای خۆتان زەوییان پێدەدرێت نە لەکەلا
-
-
هەواڵداوای ئازاکردنی عەمید رێبوار عەباس دەکرێت
-
-
هەواڵکارەبای گەرمیان: بەدەمەوەهاتنی باش هەیە بۆ داشکاندنی قەرزی کارەبا
-
-
هەواڵبۆچی بانزینی ۷٥۰ دیناری لە کەلار دابەش ناکرێت بەسەر چەند بەنزینخانەیەکدا؟
-
-
هەواڵتاوەکو ئێستا سەرۆکێکی نوێ بۆ شارەوانی رزگاریی دیاری نەکراوە
-