بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی گەرمیان رایگەیاند لە ماوەی رابردودا ئاگر لە دو گۆڕستانی سنورەکە کەوتوەتەوە و هۆکارەکەشی گەڕاندەوە بۆ ئەو كەسانەی سەردانی گۆڕستانەكان دەكەن.
ئیبراهیم محەمەد، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ ئاشکرای کرد: ٨٠٪ـی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکان لە گۆڕستانەکاندا، بۆ ئەو هاوڵاتیانە دەگەڕێتەوە كە سەردانی ئەو شوێنانە دەكەن.
وتیشی: بەهۆی زۆریی رێژەی بارانبارینی ئەمساڵ، گۆڕستانەکان پوش و پەڵاشێکی زۆریان تێدا كۆبوەتەوە، سەردانیکەرانیش لە ترسی مار و دوپشک، ئاگر لە پوشەکە بەردەدەن بۆ ئەوەی شوێنەکە پاکببێتەوە، بەوەش ئاگرەکە لە کۆنترۆڵ دەردەچێت.
وتەبێژی بەرگری شارستانی گەرمیان هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەمساڵ ساڵێکی جیاواز دەبێت و تائێستاش دو حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە گۆڕستانەکان تۆمارکراوە، بەڵام وەکخۆی وتی: تیمەکانمان لە ئامادەباشی تەواودان و خولی راهێنانیان بۆ ئەنجامدراوە.
داواشی لە هاوڵاتیان کرد کە بە دور بن لە فڕێدانی پاشماوەی جگەرە و هەر شتێکی تری کڵپەدار، چونکە بەهۆی وشکیی پوشەکەوە، بچوکترین پریشک دەبێتە هۆی کارەساتی گەورە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵفەرمانبەرانی گردەگۆزینە لەمافێکی خۆیان بێبەش دەکرێن؛ نە لەلای خۆتان زەوییان پێدەدرێت نە لەکەلا
-
-
هەواڵداوای ئازاکردنی عەمید رێبوار عەباس دەکرێت
-
-
هەواڵکارەبای گەرمیان: بەدەمەوەهاتنی باش هەیە بۆ داشکاندنی قەرزی کارەبا
-
-
هەواڵبۆچی بانزینی ۷٥۰ دیناری لە کەلار دابەش ناکرێت بەسەر چەند بەنزینخانەیەکدا؟
-
-
هەواڵتاوەکو ئێستا سەرۆکێکی نوێ بۆ شارەوانی رزگاریی دیاری نەکراوە
-