رادیۆی دەنگ
ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی رابردو رێژەیەکی بەرچاو باران لە سنوری گەرمیان باریوە و پۆندەکانی سنورەکە پڕبون لە ئاو، بەڕێوبەرایەتی ئاودێریی گەرمیانیش دەڵێت: بەڵام نازانین چەند داهاتی ئاومان هەیە.
موئەیەد ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەڕێوبەرایەتی ئاودێریی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: هەمو پۆندەکانی گەرمیان سەرڕێژبون و ئاوی پێویستیان گلداوەتەوە، بەڵام نازانرێت بڕەکە بە دروستی چەندە.
دەشڵێت: هۆکارەکەش ئەوەیە کە بەشێکی پۆندەکان بەتایبەتی ئەوانی کۆنن، قوڕ و لیتەی زۆریان تێدا کۆبوەتەوە و وەکپێویست ناتوانرێت تێیاندا ئاو گلبدرێتەوە، بەمەش نازانین بڕی ئەو ئاوەی بە دروستی هەیە لە پۆندەکاندا چەندن.
هێمای بۆ ئەوەشکرد: بەڵام پۆندە تازەکان دەزانرێت چەند ئاویان گلداوەتەوە، بۆ نمونە پۆندەکانی سەید حسێن و سەرقزڵ ٧٠٠ هەزار مەتر سێجا ئاویان تێدایە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-
زۆرترین بینراوەکان