رادیۆی دەنگ
بۆ ماوەی ٢ مانگە لیژنەیەکی تایبەت لە وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقەوە سەردانی زانکۆی پۆلەتەکنیکی گەرمیانی کردوە بەمەبەستی دانپێدانان بە زانکۆکە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ وەڵامێک نەهاتوەتەوە، سەرۆکی زانکۆکەش دەڵێت: چاوەڕوانین.
د.چیا محەمەد، سەرۆکی زانکۆی پۆلەتەکنیکی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ باسی لەوەکرد: پرۆسەی داننان بە زانکۆکەمان لەلایەن حکومەتی عێراقییەوە، هەمو رێکارە ئیداری و یاساییەکانی بڕیوە و راپۆرتی تایبەت لەسەر زانکۆکەمان نوسراوە و ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق کراوە لەلایەن ئەو لیژنەیەی سەردانی کردین.
وتیشی: راپۆرتەکە گەشتوەتە وەزارەت و ئێمەش چاوەڕوانی پەسەندکردنی راپۆرتەکەین لەلایەن خوێندنی باڵای عێراقەوە.
هەردو زانکۆکەی گەرمیان تائێستا لەلایەن حکومەتی عێراقییەوە دانیان پێدا نەنراوە. لەکاتێکدا زانکۆی گەرمیان کێشەی ئەوەی هەیە کە لە پارێزگای دیکە (خانەقین/ دیالە) کۆلێجی هەیە و بەوهۆیەوە دانپێدانانی راگیراوە، بەڵام زانکۆی پۆلەتەکنیکی گەرمیان ئەو کێشەیەی نییە و تەنها لە سێ قەزاکەی ئیدارەی گەرمیان کۆلێجی هەیە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی چاودێریی بازرگانیی گەرمیان: شوێنکارەکان خۆیان نرخی کاڵاکانیان دیاریی دەکەن
-
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کەلار: ئاوی چەمی سەیدخەلیلمان بەسەر ٢ رێڕەودا دابەشکردوە
-
-
هەواڵهاتوچۆی گەرمیان: کامێرای یەک خاڵی لەسەر رێگای کەلار- کفری زیاد کراوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
-
هەواڵكەمبونەوەی پارەی وردە کێشەی لە بازاڕدا دروستکردوە
-