رادیۆی دەنگ
بەپێی وتەی هەندێک لە شۆفێرانی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان، جوڵەی بازرگانی لە دەروازەکەدا زۆر کەمیکردوە، بەڕێوبەری دەروازەکەش دەڵێت: هۆکارەکەی ئەو دۆخەیە لە ئێران هاتوەتەوە ئاراوە.
بەپێی وتەی هەندێک لە شۆفێرانی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان کە قسەیان بۆ رادیۆی دەنگ کردوە، جوڵەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە مەرزی پەروێزخان کەمیکردوە، بە جۆرێک لەچاو پێش هێرشی ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئەو وڵاتە، بەراورد ناکرێت.
وەک خۆیان دەڵێن: ئەگەر پێشتر رۆژانە 100 بار ئاڵوگۆڕی ئاسن و باری مەوادی کشتوکاڵی هەبوایە ئێستا ناگاتە ١٠ بار، یاخود ئەگەر پێشتر رۆژانە ٦٠٠ باری تەڕە هەبوایە ئێستا ئەگاتە ٣٠ بار، ئەمەش کاریگەری لەسەر گوزەرانیان داناوە.
لەبەرامبەردا، عەباس ئیسماعیل، بەڕێوبەری دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: هۆکاری کەمبونەوەی جوڵەی بازرگانی لە ئێستادا ئەو دۆخەیە کە لە ئێران هاتوەتەوە ئاراوە، بەجۆرێک زۆربەی کارگەکان پەکیان کەوتوە.
دەشڵێت: ئێران ئێستا رێگەنادات سەوزە و میوە بڕواتە دەرەوەی وڵاتەکەی بۆ ئەوەی گرانی دروست نەبێت، ئەمە وایکردوە باری تەڕەش کەم ببێتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵكارەبای گەرمیان: لەم مانگەدا كارەكانی پڕۆژەی روناكی لەکەلار تەواودەبێت
-
-
یەکەی مافی مرۆڤراپرسییهك لهبارهى دۆخی ئازادیی رۆژنامهوانى له گهرمیان
-
-
یەکەی چاودێریحكومهت رێگا دروستهكهى ههڵبژارد... یهكهى چاودێری پێشوازی له ههنگاوێك دهكات
-
-
هەواڵهێشتا بازگەی باوە مەحمود بەتەواویی بەڕوی بارەكانی عەلوەی كەلاردا نەكراوەتەوە
-
-
هەواڵپێشنیاز کراوە کۆمپانیای بیانی بۆ دیزاینی کۆڕنیشەکەی کەلار بهێنرێت
-