رادیۆی دەنگ
هەردو بەڕێوبەرایەتی شوێنەواری گەرمیان و بەڕێوبەرایەتی شوێنەواری کفری یەک ئۆتۆمبێلیان هەیە بۆ گواستنەوە، بەوتەی خۆیان بە ئۆتۆمبێلی کرێ دەڕۆنە سەر شوێنە شوێنەوارییەکان.
عوبێد محەمەد، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی شوێنەواری کفری، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: گرفتی کەمی کارمەند و ئۆتۆمبێلمان هەیە کە ئەمەش کارەکانمانی لاوازکردوە.
وتیشی: بە هەردو بەڕێوبەرایەتی شوێنەواری گەرمیان و کفریش یەک ئۆتۆمبێلمان هەیە و هەندێکجاریش بە ئۆتۆمبێلی کرێ سەردانی شوێنەوارەکان دەکەین ئەمە جگە لەوەی کارمەندیشمان زۆر کەمە.
لەمانگی حوزەیرانی ٢٠٢٤، بنکەی شوێنەواری کفری لەسەر بەڕێوبەرایەتی شوێنەواری گەرمیان دابڕێنرا و کرایە بەڕێوبەرایەتییەکی سەربەخۆ، بەڵام لەو کاتەوە کێشەی میلاک و پێداویستی دیکەی هەیە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-
زۆرترین بینراوەکان