رادیۆی دەنگ
دواى ئه‌وه‌ى كۆنوسێك كرابو له‌لایه‌ن جوتیارانه‌وه كه به‌پێى "واقع حال" جوتیاره‌كانی کەلار قه‌ره‌بو بكرێنه‌وه كه زه‌وییه‌كانیان به زه‌وى فه‌رمانبه‌ران كه‌وتوه، لێپرسراوی لقی گەرمیانی یه‌كێتى جوتیاران ده‌ڵێت: ئه‌و كۆنوسه په‌سه‌ندكراوه.
جه‌لال ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكى لقى گه‌رمیانى یه‌كێتى جوتیارانى كوردستان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: بۆ ئەو زەوییانەی کە بڕیارە کوژاندنەوەیان بۆ بکرێت و بکرێن بە نیشتەجێبون بۆ ئەوەی بدرێن بە فەرمانبەران، به‌پێى نوسراوێك وابڕیابو ته‌نها ئه‌و جوتیارانه قه‌ره‌بو بكرێنه‌وه‌كه گرێبه‌ستیان هه‌یه، به‌ڵام دواى ئه‌وه كۆنوسێكمان كرد و بەدواداچونمان لەگەڵ لایەنە حکومییەکان کرد، ئەو بڕیارە گۆڕدرا.
ده‌شڵێت: وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ كۆنوسه‌كه‌ى په‌سه‌ندكردوه به‌وه‌ى كه زه‌وییه‌كه به‌پێى "واقع حال" مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، واتا ئه‌و جوتیاره‌ى له‌سه‌ر زەوییەکەیە یان کڕیویەتییەوە، ئەو قه‌ره‌بو بكرێته‌وه.
ئەم کێشەیە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە زەوییەکان لە بنەڕەتەوە گرێبەستی کشتوکاڵیین، بەڵام دواتر جوتیارەکان پارچە پارچە فرۆشتویانەتەوە بە خەڵکی دیکە و ئێستا بە دەستی کەسی ترەوەن.
جەلال ئەحمەد، ئاماژەی بەوەدا دوای بڕیارە نوێیەکە، هه‌مو جوتیاره‌كان کە لەسەر زەوییەکانن، قه‌ره‌بو ده‌كرێنه‌وه به‌بێ گرفت.
لەبارەی ئەوەی ژمارەی جوتیارەکان کە قەرەبو دەکرێنەوە چەندن، جەختیکردەوە: "تائێستادا نازانین چه‌ند جوتیار قه‌ره‌بو ده‌كرێنه‌وه، چونكه ئه‌م زه‌وییانه كڕین و فرۆشتنیان پێوه كراوه و لەم روپێوییەدا دەردەکەوێت".
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-