رادیۆی دەنگ
بڕیارە دو شەقامی نوێ بۆ سەر روباری سیروان دروست بکرێن، سەرۆکی شارەوانی کەلاریش دەڵێت: بۆ ئەوەیە هاتوچۆی هاوڵاتیان ئاسان بێت و لۆد لەسەر شەقامەکانی دیکە کەمبێتەوە.
دو شەقامی نوێ بۆ سەر روباری سیروان دروست دەکرێن، بڕیارە شەقامی یەکەمیان بەرامبەر شەقامی شەهید حەمەرەش دروست دەکرێت بۆ سەر روباری سیروان و شەقامی دوەم بەرامبەر شەقامی سەرکەوتن دروست دەکرێت بۆ سەر روبارەکە.
سامان رەحیم، سەرۆکی شارەوانی کەلار جەختی کردەوە و بۆ رادیۆی دەنگ وتی: دوای دیراسەکردن ئەو بڕیارەمان داوە، چونکە ئەو شەقامەی ئێستا لە تەنیشت بەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلارە لۆدی لەسەرەو لەنزیکی بازاڕی کەلارە و قەرەباڵغی دروست کردوە.
وتیشی: بە دروستکردنی ئەو دو شەقامە لۆد لەسەر بازاڕی کەلار کەم دەبێتەوە و قەرەباڵغی کەم دەکات و نەفەسێک بۆ گەڕەکانی نزیک لەو شوێنە دێنێتەوە.
بەپێی وتەی سەرۆکی شارەوانی کەلار، "دوای قەرەبوکردنەوەی خاوەنی ئەو خانوانەی دەکەونە بەر شەقامەکان، دەست بە دروستکردنی شەقامەکان دەکرێت و هەوڵدەدەن بە زوترین کات کارەکانی تەواو بکەن".
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-