بڕیاربو بازاڕی قەزای رزگاریی فراوانبکرێت، شارەوانی قەزاکەش جەخت لەوەدەکاتەوە کە پرۆسەکە بەردەوامەو لەئێستاشدا نرخاندندن کراوە بۆ وەبەرهێن کە دەست بكات بە كارەكانی.
ئەرسەلان ئەحمەد، سەرۆكی شارەوانی رزگاریی لە بارەی فراوانكردنی بازاڕی قەزاكە كە ساڵێكە بڕیارە بكرێت بۆ رادیۆی دەنگ وتی: وەبەرهێنەرێك دیزاینەكەی پێشكەشكردوین و لاریمان نەبوە و نرخاندنمان كردوە كە دەست بكات بە كارەكانی.
وتیشی: بازاڕی قەزای رزگاریی بەراورد بە زۆری دانیشتوانەكەی زۆر بچوكە بە جۆرێك تەنها سێ كۆڵان و نزیكەی ١٠٠ دوكانێكی تێدایە.
دەەشڵێت: هاوڵاتیان ناچارن رو لە بازاڕی شوێنی دیكە بكەن بۆ دەسكەوتنی پێداویستییەكانیان و نیگەرانن، ئەمەش وایکرد بڕیار بدەین بازاڕەکە فراوان بکەین.
بازاڕی قەزای رزگاریی لەپاش گەشەکردنی قەزاکەوە هەروەک خۆی ماوەتەوە و نزیکەی ۱۰۰ دوکانی تێدایە، بەپێی دیزانەکەی سەرۆکایەتی شارەوانی رزگاریی پارچەیەک زەوی تەرخانکراوە لە خواروی ئەم بازاڕەوە، کراوە بەپێنج بەشەوە و بڕیارە بکرێت بە پێنج بازاڕ و هەر بازاڕێکیان سەد مەتر چوارگۆشەیە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-